logo
. . .

رۆبۆتی بەرێوەبەر

  • سڕینەوەی لینک
  • سڕینەوەی وشەی نەشیاو و بلۆک کردنی تێکدەر
  • بەرێوەبردنی ئاسان

من رۆبۆتی بەرێوەبرم

تواناکانم زۆرە و رۆژانە گروپی پەرەپێدان پەرەی زیاتر بە تواناکانم دەدەن

لەوەیە یەکەم رۆبۆت نەبم بە کوردی قسە دەکەم ، بەڵام لە جۆری خۆمدا یەکەمم

تەنها من لە گروپەکەت زیاد بکە و دەسەڵاتی سڕینەوە و دانانی پۆستم بدەیە و من کارەکانت بۆ ئاسان دەکەم

ئەو کارانەی من بۆت ئاسان دەکەم ئەوانەن :

بەخێرهاتنی ئەندامە نوێیەکان دەکەم بۆ گروپەکە ، دەتوانی مەسیجی تایبەت بە خۆت هەبێ بۆ گروپی خۆت

کۆنترۆل کردنی هەموو مەسیجەکان ، ئەگەر کەسەکە بەرێوەبرەری گروپ نەبێ و لینک دابنێ لینکەکە دەسرمەوە و ئاگاداری دەکەمەوە

ئەگەر هاتوو کەسەک وشەیەکی نەشیاوی بەکارهێنا یاخود هەوڵی دا بە وشە نەشیاوەکانی گروپ تێک بدات ، من رێگەی لێ دەگرم ، رستەکەی لێ دەسڕمەوە و ئاگاداری دەکەمەوە ، ئەگەر هاتوو ٥ جار دووبارەی کردەوە ناهێلم لە گروپەکەدا بمێنێتەوە و لە هەموو ئەو گروپانەی من سەرپەرشتیان دەکەم دەری دەکەم هەتا پیاو بێت !

من دەتوانم لێکدانەوەی بیرکاری بکەم بۆ گۆرانکاری نرخەکان ، بۆ نمونە نرخی بیتکۆین ، دەتوانم هەر کات ویستت پێت بڵێم نرخی چەندە و گۆرانکارییەکانی چۆن بوون لە ماوەی رابردوودا ، بەڵی لەوەیە خۆشت بتوانی بە دەست بیکەی بەڵام من بۆتی ئاسان دەکەمەوە .

من دەتوانم هەواڵی تایبەت بە بیتکۆین لە گروپەکەت بڵاو کەمەوە ، یەکەک لە ئەرکەکانم رۆژانە ئەوەیە دەگەرێم بزانم لە ماڵپەرە جیهانییەکان کێ هەواڵی تایبەت بە بیتکۆین یان کریپتۆ کۆرێنسییەکان دادەنێن ، من هەواڵەکە وەردەگرم ، بەشێکی وەردەگێرم ( بە ترانسلەیت ) و لە گروپەکان بڵاوی دەکەمەوە ، هەڵبەتە دەبێ خۆت داوا بکەی بۆ ئەوەی لە گروپی تۆ دایبنێم سەربەخۆ شت بڵاو ناکەمەوە.

وەک پێم گووتی تایبەتمەندییەکانم رۆژانە دەگۆرێت و زیاد دەکرێت

بۆ ئەوەی گروپە نەشیاوەکان نەتوانن من بەکار بهێنن ، تەنها لەو گروپانە ئیش دەکەم کە رێگەم پێدراوە ، بۆ ئەوەی داوای چالاک کردن بکەی لە گروپەکەت پێویستە گروپەکەت بنێری بۆ ئەم تەلەگرامەی خوارەوە و داوای چالاک کردنی لێ بکەی
RMR-Soft

لە ئێستادا ئاماری کارەکانم بەم شێوەی خوارەوەیە

  • ئەو گروپانەی ئێستا کاریان تێدا دەکەم : 288
  • ژمارەی هەموو ئەندامەکانی گروپەکان کە چاودێری مەسیجەکانیان دەکەم : -288
  • توانیەومە لە هەموو گروپەکاندا وشە نەشیاوەکان بسرمەوە ، ژمارەیان : 15

هەروەها من رۆژانە لە ماڵپەرە جیهانییەکان هەواڵەکانی پەیوەست بە کریپتۆکۆرێنسییەکان کۆ دەکەمەوە و لەم گروپەی خوارەوە بڵاویان دەکەمەوە :

https://t.me/kurdcryp


دوایین هەواڵەکان لەسەر کریپتۆ کۆرێنسی