سیستەمی دراوە ئەلەکترۆنییەکان جێگرەوەی سیستەمی بانکی کلاسیک

ئەوانەی خاوەنی ئۆنلاین شۆپینگن باش لەوە تێدەگەن ، بەکارهێنانی بانکە کلاسیکییەکان خۆی زۆر کێشە دروست دەکات بۆ ئۆنلاین شۆپینگەکان و کۆسپ دەخاتە بەردەمیان تەنانەت لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیش دا بەو شێوەیە ئینجا لە وڵاتی وەک ئێمە کە هێشتا بانکمان نییە و ئەوەی هەشتە تەنها وەک سەریفەیەک وایە و تەنها دەتوانی هەندەک جار بۆ حەوالەی پارە بەکاریان بهێنی یاخود پارە لە حیسابت بکەی و لە رێگەی تۆری ئینتەرنێتەوە پارەکە خەرج بکەی .

بانک لە ئەساسدا بۆ ئاسانکاری و متمانە دروست کراوە ، ئاسانکاری لە ئاڵوگۆر و سەرف کردن و وەرگرتنی پارە ، متمانەدان بەو کەسانەی هەژماریان هەیە ، بەڵام لە وڵاتی ئێمەدا بانک هیچ کام لەو ئەرکانە ناکات و تەنها وەک دوکانێک وایە بۆ ئەوەی بتوانی هەژماری ڤیزا یان ماستەرکارتی خۆتی پێ پڕ بکەیتەوە و تەنانەت ئەو هەژمارانەش هی خۆیان نییە لە بنەرەتدا و سەر بە بانکەکانی وڵاتانی دیکەن و نەیانتوانیوە سادەترین خزمەتگوزاری بانکی مۆدێرن دابین بکەن.

بۆ ئەوەی پشت بەو بانکانە یاخود دووکانی پڕ کردنەوەی بالانس نەبەستین ، باشترین هەڵبژاردن دراوە دیجیتالییەکانن.

دراوە دیجیتاڵییەکان وەک پارەی ئاسایی وان کە لەسەر جزدانی ئەلەکترۆنی کەسەکان خەزنە و دەتوانن مامەڵەی پێ بکەن .

ئەو کەسانەی شارەزاییان لە دراوە ئەلەکترۆنییەکان و بازاڕەکانیان نییە ، پێویست ناکات نیگەران بن ، چەند جۆرە دراوێکی ئەلەکترۆنی هەیە کە دراوە نەگۆراکەنیان پێ دەڵێن و هەمیشە نرخیان بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی نەگۆرە .

بۆ ئەوەی بتوانی مامەڵە بە دراوە ئەلەکترۆنییەکان بکەی تەنها پێویستە جزدانێکی ئەلەکترۆنیت هەبێ لە یەکەک لەو کۆمپانیایانەی جزدانی ئەلەکترۆنی پێشکەش دەکەن و خاوەنی متمانەن.

سەیفپال ( SafePal ) یەکێکە لەو جزدانە ئەلەکترۆنیانەی کە دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ مامەلە کردن بە دراوە ئەلەکترۆنییەکان .

لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی سەدان کەس و دەیان نوسینگە پشتگیری لە کڕین و فرۆشتنی دراوی تیزەر دەکەن کە یەکێکە لە دراوە نەگۆرە باوەکان ، زۆر بە ئاسانی دەتوانن لەو نوسینگانە ئەو دراوە بەرامبەر بە دۆلار یان دینار بکرن و بفرۆشنەوە ، ئێمەش بە شێوەی ئۆنلاین لە رێگەی ماڵپەرەکەمانەوە پشتگیری لە گۆرینەوەی دیناری عێراقی بۆ تیزەر و بە عەکسەوە دەکەین .

بەکارهێنەرانمان دەتوانن لە رێگەی فاستپەی باڵانسی خۆیان پڕ بکەنەوە پاشان فاستپەی بگۆرنەوە بۆ تیزەر و رایکێشنە سەر جزدانە ئەلەکترۆنییەکەی خۆیان هەروەها دەتوانن لە رێگەی تیزەر باڵانسەکانیان پڕ بکەنەوە و بیگۆرنەوە بۆ دیناری عێراقی و لە رێگەی فاستپەی پارەکانیان وەرگرنەوە.


 

گۆرینەوەی یو اس دی تی بۆ فاست پەی
Exchange Now


چۆن تیزەر بگۆرمەوە بۆ فاستپەی


 
ئێستا دەست پێ بکە